ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: لە هەولێرو دهۆك بایكۆتێكی ڕانەگەیەنراو هەیە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەندامێكی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: لە هەولێرو دهۆك بایكۆتێكی ڕانەگەیەنراو هەیە

ئەندامێكی ئەنجومەنی  مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە پارێزگاكانی هەولێر و دهۆكیش بایكۆتی ڕانەگەیەندراو هەیەو مامۆستایان بەبێ موچە ناتوانن پەروەردەیەكی تەندروست بەڕێ بكەن.

عادل حەسەن ئەندامی ئەنجومەنی  مامۆستایانی ناڕازی لە شاری سێمانی، بە كوردیوی ڕاگەیاند: وەزارەتی پەروەردە و وەزیرەكەی باسی دار و بەرد و قەڵەم و دەفتەر و هەموو شتێك دەكەن، بەڵام مامۆستایان وەكو پێكهاتەیەكی سەرەكی پەروەردە پشتگوێ دەخەن و گوێ بۆ داوا ڕەواكانیان ناگرن .

هەروەها ووتیشی: لە هەولێر و دهۆكیش بایكۆتێكی ڕانەگەیەنراو هەیە ، چونكە لەم دۆخەدا كە زیاتر لە 50 ڕۆژە مووچە نەدراوە مامۆستایان ناتوانن پەروەردەیەكی تەندروست بەڕێ بكەن .

 

هه‌واڵی گرنگ