كوردی‌و
سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران لەبارەی پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانه‌وه روونكردنه‌وه ده‌دات و رایده‌گه‌یه‌نێت:هەموو هەوڵێکیان بۆ پێدانی مووچەیە بەپێی توانای حکومەت.
ئه‌مرۆ سێشه‌ممه 13-10-2020 مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم، له‌میانی سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین رایگه‌یاند،"فەرمانبەران شایستەی زیاترن، ئەوەی حکومەت پێی دەکرێت ئەوەیە کە هەموو هەوڵێکی خۆمان تەرخانکردووە بۆ پێدانی مووچە بە هاوڵاتیان بەو شێوەیەی کە لە توانای حکومەتدا بێت".
وتیشی،"سوپاسی مامۆستا، فەرمانبەر و کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان ده‌كه‌م کە سەرەڕای قەیرانی دارایی بەردەوامن لە ئەرکەکانیان".
ئه‌م وتانه‌ی مه‌سرور بارزانی له‌كاتێكدایه،له هه‌رێمی كوردستان دوای تێپه‌ربوونی 10 مانگ له ساڵی 2020، حكومه‌ت ته‌نها سێ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم دابه‌شكردووه، كه دوو مووچه‌ی پێشوو به لێبرینی 21% بووه، بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ش چاوه‌رێی ناردنی 320 ملیار دینار له به‌غداوه ده‌كات.
هاوكات به‌پێی سه‌رچاوه‌كان وه‌زاره‌تی دارایی بڕیاریداوه مووچه‌ی هه‌ر پێنج مانگی (4-5-6-7-8)ی فه‌رمانبه‌ران پاشه‌كه‌وت بكات و داوای له گه‌نجینه‌كان كردووه لیستی مووچه‌ی مانگی 9 ئاماده بكه‌ن.