نرخی دۆلار له‌ كاتی داخستنی بازاڕ زیاتر دابه‌زی
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

نرخی دۆلار له‌ كاتی داخستنی بازاڕ زیاتر دابه‌زی

له‌كاتی داخستنی بازاڕه‌كانی دراو لە هەرێمی کوردستان، به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌ دیناری عێراقی زیاتر دابەزى ،نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار و 250 دینار مامەڵەى پێوەکرا.

ئێواره‌ی ن، ئەمڕۆ دووشەممە‌ 19 ی تشرینی یه‌كه‌می 2020 بەپێی ئەو نرخانەی لە كاتی داخستنی بازاڕەکانی دراو له‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان دەست كوردیو كه‌وتون ، نرخی 100 دۆلاری ئەمریکی بە 124 هەزار و 250 دینار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ كراوه‌ لە کاتێکدا لە ماوه‌ی چه‌ند رۆژی ڕابردو بۆ 127 هەزار دینار بەرزبویه‌وە.

نرخی دراوەكان لە بازاڕەكانی هەرێم ئەمڕۆ بەم شێوەیەیە:


100 دۆلار بە 124 هەزار و 250 دینارە
100 پاوەن بە 159 هەزار دینارە
100 یۆرۆ بە 147 هەزار دینارە
100 هەزار تمەنی ئێرانی 4 هەزار و 150 دینارە
100 لیرەی تورکی بە 16 هەزار و 750 دینارە

 

هه‌واڵی گرنگ