كوردی‌و
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ته‌ندروستی دهۆك چاكبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌كی زۆری توشبووی كۆرۆنا له پارێزگاكه راده‌گه‌یه‌نێت.
ئه‌مرۆ شه‌ممه 24-10-2020 له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه، به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ته‌ندروستی دهۆك بڵاویكردووه‌ته‌وه،"دوای ئه‌نجامدانی پشكنین و دڵنیابوونه‌وه له چاكبوونه‌وه و سه‌لامه‌تییان، 258 توشبووی كۆرۆنا ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرانه‌وه و نه‌خۆشخانه‌یان به‌جێهێشت".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه،" تاوەكو ئێستا هەشت هه‌زار و 981 تووشبووی كۆرۆنا چاكبوونەتەوە و 10 هه‌زار و 460 توشبووش لەژێر چارەسەری پزیشكیدان لە نەخۆشخانە".