باشترین زانكۆكانی جیهان دیاریكران
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

باشترین زانكۆكانی جیهان دیاریكران

له‌ ڕیزبەندێكی تازەدا كه‌ لەسەر باشترین زانكۆكانی جیهان كراوه‌ ، زانكۆی ئۆكسفۆردی بەڕیتانی بە باشترین زانكۆی جیهان دیاریكرا.

لەلایەن دامەزراوەی (تایمز) بۆ هەڵسەنگاندنی خوێندنی باڵا وەكو نەریتێكی ساڵانەی تازەترین ڕیزبەندی لەسەر زانكۆكانی جیهان بڵاوکردەوە.

لە ڕیزبەندییەكە زانكۆی ئۆكسفۆردی بەڕیتانی پلەی یەكەمینی وەرگرتووە ئەمەش دەبێتە چوارەمین ساڵ كە ئەم زانكۆیە لەسەر یەك پلەی یەكەمین وەردەگرێت.

دامەزراوەكە ژمارەیەك پێوەری بۆ هەڵسەنگاندنی زانكۆكان دیاریکردووە لەوانە (كوالیتی زانكۆكان، ئاستی توێژینەوەكان، ڕاستی و دروستی سەرچاوەكان، پەیوەندییەكان لەگەڵ پیشەسازیدا، پەیوەندییەكانیان لەگەڵ زانكۆكانی دەرەوە).

ئەمەی خوارەوە ڕیزبەندی باشترین 10 زانكۆی جیهانە:

1- ئوكسفورد
2- پەیمانگای كالیفورنیا بۆ تەكنۆلۆژیا
3- كامبریدج
4- ستانفۆرد
5- پەیمانگای ماساتشوستس بۆ تەكنۆلۆژیا
6- برینستون
7- هارفارد
8- زانكۆی ییل
9- زانكۆی شیكاگۆ
10- ئمپیریال كولیدج لندن

 

هه‌واڵی گرنگ