ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی ئابووری له ئەنجومەنی نوینەرانی عێراق دەڵێ: به‌هۆی په‌سند نه‌كردنی یاسای قه‌رزكردن، مووچه‌ی مانگی تشرینی یه‌كه‌م دابین نەكراوە.
نه‌دا شاكر جه‌وده‌ت، ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئابووری و وه‌به‌رهێنان له ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق گوتی: به‌هۆی دابه‌زینی نرخی نه‌وت عێراق به ته‌نگژه‌یه‌كی سه‌ختی ئابووریدا تێپه‌ڕ ده‌بێت، بۆیه ئێستا به‌هۆی تێپه‌ڕ نه‌كردنی یاسای قه‌رزكردن كه هێشتا له ئەنجومەنە، مووچه بۆ ئه‌م مانگه نییه.
ئەو نوێنەرە زیاتر گوتی: پێویسته وه‌زاره‌ته‌كانی ده‌وڵه‌ت كه‌م بكرێنه‌وه، كه ژماره‌یه‌كی زۆری وه‌زاره‌ت هه‌ن و زۆرینه‌یان بێ سوودن و پاره‌یان لێ خه‌رج ده‌كرێ و توانای خۆبژێویان نییه، هه‌روه‌ها چه‌ندان پله‌ی تایبه‌ت و پاسه‌وان و ده‌رماڵه‌یان هه‌یه، بۆیه كاتی سووككردنی باره‌كه‌یه.