لە گەراجی باشوور ، هەڕەشە لەشوفێرانی تەکسی دەکرێت لەلان ئەوانەوە ڕێگا نادرێت نەفەر لەبەغدادەوە بهێننەوە هەولێر تاوەکو نەفەر بەئۆتۆمبێلەکانی خۆیان بگوازنەوە هەولێر.
ئهمرۆ دوو شهممه 26 ی تشرینی یهكهمی 2020 سەرکەوت عەبدوڵقادر،بەرپرسی هێڵی هەولێر-بەغداد لە گەراجی باشوور بەڕۆژنامەوانانی ڕاگەیاند، شوفێرانی هیڵی بەغداد کە خاوەنی جۆری ئۆتۆمبێلی تەکسین بەفەڕمی خاوەن هێڵن بەشێوەیەکی ڕێکخراو و یاسایی هاتووچۆ دەکەن، بەڵام لەلایەن خاوەن ئۆتۆمبێلەکانی جۆری GMC غەدرێکی زۆریان لێ دەکرێت و لەبەغداد لەپێش ئەواناوە نەفەر هەڵدەگرن و دێنە هەولێر لێرەشەوە نەفەر بۆ بەغداد دەگوازنەوە بەڕێگای نوسینگە.
بەرپرسی هێڵی هەولێر-بەغداد لە گەراجی باشوور ئاماژهی بهوهش كرد، زۆر کات هەڕەشە لەشۆفێرانی تەکسی دەکرێت لەلان ئەوانەوە ڕێگا نادرێت نەفەر لەبەغدادەوە بهێننەوە هەولێر لەکاتێکدا بەشێکیان خاوەن هێڵی فەڕمی نین، داوا دەکەین وەزارتی گواستنەوە و گەیاند و سەندیکا و حکومەت کیشەی شوفێرانی هڵی بەغداد چارە بکات.
سەرکەوت عەبدوڵقادر باسی لەوەشکرد ، نازانین جیاوازی چیە هیچ ئۆتۆمبێڵێکی جۆری GMC ناتوانێ بچێتە سلێمانی بەڵام بۆ هەولێر دێن، لەبەر ئەوە بازگە کاتێک دادەنرێت پێویستە سەندیکا سەرپەرشتی بکات و کارەکان ڕێکبخرێنەوە.
ههروهها ناوبراو ئەوەشی خستهڕوو، ئەوکەسانەی ڕێگری لە شوفێرە فەڕمیەکان دەکەن کەسانی چەکدارن و لەژێر هەڕەشەوە ڕێگریەکانیان ئەنجام دەدەن.