دوای 10 ڕۆژ لەدیارنەمانی، تەرمی مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان لەكەركوك دۆزرایەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

دوای 10 ڕۆژ لەدیارنەمانی، تەرمی مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان لەكەركوك دۆزرایەوە


شەوی ڕابردوو لە دوای 10 ڕۆژ لە دیارنەمانی، تەرمی مامۆستایەكی زانكۆی گەرمیان لە كەركوك دۆزرایەوەو شوێنی ئەشكەنجەو ئازاردانی پێوەدیارە.

عەلی حسێن پەیامنێری كوردیو لە گەرمیانەوە پێی ڕاگەیاندین: بەپێی ئەو زانیاریانەی كە بەدەستمان گەیشتووە، شەوی ڕابردوو تەرمی مامۆستا سەفا موراد باقی كەلهوڕی مامۆستای زانكۆی گەرمیان لە گەڕەكی دۆمیزی كەركوك دۆزراوەتەوە.

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: ئەو مامۆستایە ماوەی 10 ڕۆژە بێسەروشوێنبوونەو لەسەر رێگەی سەرەكی خانەقین _ كەلار فڕێندراوە و ئۆتۆمبێلەكەی جێهێڵدراوە، تاوەكو ئێستاش بكوژەكانی دیارنین و شوێنی ئەشكەنجەو ئازاردان بەجەستەیەوە دیارە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ