ڕزگار وەهاب نوێنەری یەكێتی فەرمانبەرانی كوردستان لە ئیدارەی گەرمیان لە لێدوانێكی ڕۆژنامەوانی ڕایگەیاند: كۆمپانیایەكی كەرتی تایبەت ڕەزامەندی وەرگرتووە بۆ دروستكردنی دوو هەزار و 889 یەكەی نیشتەجێبوون لە جۆری شوقەو خانوی یەك نهۆمی و دوو نهۆمی بۆ فەرمانبەرانی قەزای كەلار.
نوێنەری یەكێتی فەرمانبەران گوتیشی: پڕۆژەكە پێشتر فۆڕمی بۆ پڕكراوەتەوەو بەپێی خاڵبەندی ناوی سودمەندبووان هەڵدەبژێردرێت، یەكەكان بە شێوەی قیستی درێژخایەن دەدرێت بەو فەرمانبەرانەی تا ئێستا لە زەوی و یەكەی نیشتەجێ بوون سودمەند نەبوون.