بزانە حكومەت چۆن مووچەی سێ مانگی داهاتوو دابین دەكات 
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

بزانە حكومەت چۆن مووچەی سێ مانگی داهاتوو دابین دەكات 

ئەندامێكی لێژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت حكوومه‌تى عێراق بۆ مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی به‌ 21 ترلیۆن دینار هه‌یه‌.

شێروان میرزا، ئه‌ندامی لێژنه‌ی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق  به‌ کوردیوی ڕاگه‌یاند: "له ‌پڕۆژه‌یاسای قه‌رز كە حكوومه‌تى عێراق بۆ په‌رله‌مانی ڕه‌وانه ‌كردووه‌، داوای كردووه‌ ڕه‌زامه‌ندی بدرێت له‌سه‌ر قه‌رزكردنی 41 تریلیۆن دینار.

ناوبراو ئه‌وه‌شى خسته‌ ڕوو: حكوومه‌تى عێراق بۆ مووچه‌ی سێ مانگی كۆتایی ساڵ پێویستی به‌ 21 ترلیۆن دینار هه‌یه‌.

ئەندامەكەی لێژنەی دارایی وتیشى: بڕیار وایه‌ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى دارایی کۆبوونەوە بکەین سه‌باره‌ت به‌و بڕه‌ قه‌رزه‌ى له ‌پڕۆژه‌كه‌یدا ئاماژه‌ى پێكردووه‌.

 

 

هه‌واڵی گرنگ