مامۆستایانی ناڕازی لەسەر شكاندنی بایكۆت، هۆشداری دەدەن
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

مامۆستایانی ناڕازی لەسەر شكاندنی بایكۆت، هۆشداری دەدەن



ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕایدەگەیەنێت: لە ئێستاشدا لە ژێر فشاری حزبەكانیاندا دەیانەوێت بە زۆرەملێ دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە، مامۆستایان بە بڕیاری ئێوە بایكۆتیان نەكردووە تا بە بڕیاری ئێوە بیشكێنن .

ئەمڕۆ پێنج شەممە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو ڕایگەیاند:" بەداخەوە دەسەڵاتدارانی شكستخواردووی هەرێم و وەزارەتی پەروەردە ئەوەندەی لە خەمی بازرگانی و كورسیەكانیاندان لە خەمی كێشەكانی پەروەدە و داواڕەواكانی مامۆستایان و فەرمانبەراندا نین ، بۆیە زۆربەی بڕیار و لێدوانەكانیان بە زیانی پرۆسەی پەروەردە و هاوڵاتیان تەواو دەبێت".

لە ڕاگەیەندراوەكەدا هاتووە:" لە ئێستاشدا لە ژێر فشاری حیزبەكانیاندا و لە پێناوی كورسیەكانیان دەیانەوێ بە زۆڕەملی دەرگای ناوەندەكانی خوێندن بكەنەوە ، ئێمە ئەم هەوڵە بە هەوڵێكی نەزۆك دەزانین و پێمان وایە بایكۆت پرۆسەیەكی خۆرسكی مامۆستایانە و گیرفانی بەتاڵیان و ستەمكاری دەسەڵات پێی كردوون و لقی سلێمانی یەكێتی مامۆستایان لە بەیانێكی فەرمیدا بڕیاری لێداوە .

ئەوەشیان خستەڕوو: ئێمە لە ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی وەكو هەمیشە پشتیوانی ئەم هەڵویستەی مامۆستایان دەكەین و بە بەرپرسانی پەروەردە و حكومەت دەڵێن مامۆستایان بە بڕیاری ئێوە بایكۆتیان نەكردووە تا به بڕیاری ئێوە بیشكێنن .

ئاماژەیان بەوەشكرد: لە كۆتاییدا ڕایدەگەیەنین ئێمە چاوەڕوانی هەڵوێستی نوێی لایەنە پەیوەندیدارەكانی پەروەردە و حكومەت دەكەین كە بڕیارە ڕوژی یەكشەممە 1/11/2020 ڕایبگەیەنین ئەو بڕیارە ئەگەر لە بەرژەوەندی پرۆسەی پەروەردەدا نەبێت و داواكاری مامۆستایان و قوتابیان لەبەر چاو نەگیرێت ئێمە بێ دەنگ نابین و هەڵوێستی توندمان دەبێت وناڕەزایەتی و چالاكیەكانمان دەست پێ دەكەینەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ