روسیا سزای پێبژاردن بۆ هەرکەسێک دادەنێت کە لە شوێنە گشتییەکانی وەک چێشتخانە و کافێ و باڕەکان نێرگەلە دەکێشن، بەپێی بڕیارەکەش سزاکە لە نێوان (500 بۆ 1500) رۆبڵی روسی دەبێت.
پهرلهمانی روسیا رهزامهندی داوه له سهر بڕیارێکی نوێدا کە حکومەتی روسیار لەمڕۆوە سزای پێبژاردن بۆ نێرگەلەکێشان دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوەو مەبەست لە بڕیارەكهش پارێزگارییە لە تەندروستی گشتی هاوڵاتیان و دورکەوتنەوە لەو زیانانەی کە بەهۆی کێشانی نێرگەلەوە روبەڕوی هاوڵاتیان دەبێتەوە.
لە بڕیارەکەی پهرلهمانی روسیادا هاتووە: هەرکەسێک شوێنە گشتییەکان نێرگەلە بکێشیت بڕی (500) بۆ (1500) روبڵی روسی سزای پێبژاردنی بۆ دەکرێت کە دەکاتە (6) تا (19) دۆلار ،هاوکات ئەو کەسانەی کە خاوەنی شوێنەکەن بە بڕی (40) هەزار روبڵ سزا دەدرێن کە دەکاتە نزیکەی (500) دۆلار و بڕیاریشە بۆ (90) هەزار روبڵ ئەو سزایە بەرز بکرێتەوە کە دەکاتە زیاتر لە هەزار دۆلاری ئەمەریکی.