مامۆستایانی ئایینی پێچه‌وانه‌ی به‌رپرسانی هه‌رێم ئیدانه‌ی بێ رێزیه‌كانی فه‌ره‌نسان كرد.
دوای ئه‌وه‌ی وڵاتی فه‌ره‌نسا رێگه‌ی دا به بڵاوكردنه‌وه‌ی كاریكاتێری و بێ رێزی كردن به‌رامبه‌ر به پێغه‌مبه‌ری پێشه‌وا (درودی خوای سه‌ربێت) ئه‌مه‌ش كاردانه‌وه‌ی فراوانی له وڵاتان به‌دوای خۆیدا هێناو هاوڵاتیانی هه‌رێمی كوردستانیش به‌توندی ئیدانه‌یان كرد ئه‌مرۆش له وتاری هه‌یینیدا مامۆستایانی ئایینی به‌توندی ئیدانه‌ی بێ رێزیه‌كانی فه‌ره‌نسایان كرد .
ئه‌مرۆ له وتاری هه‌یینیدا زۆرێك له مامۆستایانی ئایینی ئیدانه‌ی بێ رێزیه‌كانی وڵاتی فه‌ره‌نسایان كرد به‌رامبه‌ر به ئیسلام و موسڵمانان و سه‌ركۆنه‌یان كرد، له‌كاتێكدا به‌پێی زانیاریه‌كانی كوردی‌و به هه‌ندێ مامۆستای ئایینی وترابوو كه نابێت له وتاری هه‌یینی باسی فه‌ره‌نسا بكه‌ن.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه كه چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر وه‌فدێكی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان سه‌ردانی كونسولخانه‌ی فه‌ره‌نسایان كردوو پشتگیریان بۆ فه‌ره‌نسا دووپاتكرده‌وه و رایانگه‌یاند كه‌وا له‌سه‌د ساڵی رابردوودا فه‌ره‌نسا پشتگیری كوردی كردووه .
وڵاتی فه‌ره‌نسا یه‌كێكه له‌و وڵاتانه‌ی كه كوردستانی دابه‌شكردووه‌و هه‌روه‌ها له سالی 1988 كاتێك به فرۆكه‌ی ئه‌و وڵاته له لایه‌ن رژێمی به‌عس شاری هه‌ڵه‌بجه كیمیابارانكرا ئه‌وكات هیچ هه‌ڵوێستێكی ده‌رنه‌بری و له كاتی ریفراندۆمه‌كه‌ی هه‌رێمیش پشتگیری كوردی نه‌كرد و له‌م ماوانه‌ی دواییشدا كاتێك سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی عێراقی كرد‌و ئاماده‌ی ئاهه‌نگێكی هونه‌رمه‌ندێك بوو به‌ڵام نه‌هاته هه‌رێم به‌ڵكو به‌رپرسانی هه‌رێم چونه به‌غدا بۆ بینینی .