ڕاستەوخۆ.. راگەیاندنی ئەنجامی زانكۆلاین
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕاستەوخۆ.. راگەیاندنی ئەنجامی زانكۆلاین

كوردیو

وەزارەتی خوێندنی باڵا ئەنجامى وەرگرتنى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى لە زانکۆ و پەیمانگەکانى هەرێمى کوردستان ڕادەگەیەنێت.

ئەمرۆ یەكشەممە 1-11-2020  د. خەتاب شێخانی، سەرۆكی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" پلانی وەرگرتن بریتیە لە 56 هەزار و 804 کورسی خوێندن،بەراورد بە ساڵی رابردوو 18 هەزار خوێندکار زیاترمان وەرگرتووە".

ئاماژەی بەوەشدا،" کاتژمێر 4ـی ئەمڕۆ ماڵپەڕی زانکۆڵاین کارادەکرێت و خوێندکاران دەتوانن ئەنجامی وەرگرتنیان وەربگرنەوە".

دەشڵێت،" لە سبەینێوە تاوەکو 15ـی مانگ خوێندکاران دەبێت پەیوەندی بە زانکۆ و پەیمانگەکانیانەوە بکەن، هەورەها سکاڵای خوێندکاران تا کۆتایی ئەم هەفتەیە وەردەگیرێت".

 

كلیك لێرە بكە بۆ بینینی ئەنجامەكان

 

هه‌واڵی گرنگ