خوێندنی باڵا لەبارەی ئۆفەری زانكۆكانەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

خوێندنی باڵا لەبارەی ئۆفەری زانكۆكانەوە ڕاگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە

وەزارەتی خوێندنی باڵا دوایین دەرفەت بە فێرخوازان دەدات بۆ پەسەندكردنی ئۆفەری زانكۆكانیان.

بەگوێرەی ئاگادارییەك كە لەلایەن وەزارەتی خوێندنی باڵاو و توێژینەوەی زانستی حكومەتی هەرێمەوە بڵاوكرایەوە: بەمەبەستی پێدانی دەرفەتی زیاتر بۆ پەسەندكردنی ئۆفەری زانكۆكانیان، وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەی پەیوەندییە رۆشنبیرییەكان/ بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان، بۆ ماوەی یەك هەفتە واتە لە ئەمڕۆوە (٢٠٢٠/١١/٥) وە تاكو (٢٠٢٠/١١/١٢) دەرفەت دەدرێت بۆ پەسەند (مۆر)كردنی ئۆفەری زانكۆكانی دەرەوە لە بەڕێوەبەرایەتی یەكسانكردنی بڕوانامەكان، بەمەرجێك ئۆفەرەكە لە ساڵی (٢٠٢٠)و پێش ڕێكەوتی (٢٠٢٠/١١/١) واتە پێش ڕاگەیاندنی لیستی نوێی زانكۆكان و بەپێی ڕێنماییەكان وەرگیرابێت، لەدوای ئەو ڕێكەوتەی سەرەوە ئۆفەر و قبوڵەكانی كۆن مۆر ناكرێت.”.

هەر لە ئاگەدارییەكەدا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە پێویست زانراوە، خوێندنەكە لە سمستەری یەكەمی ساڵی ئەكادیمی (٢٠٢٠-٢٠٢١) دەستپێبكات و پێشكەشكاریش بە دۆكیۆمێنت بیسەلمێنێت كە ئۆفەرەكەی لە ساڵی (٢٠٢٠) و پێش ڕێكەوتی (٢٠٢٠/١١/١) وەرگرتووە، وەكو ئیمێڵ، وەتس ئەپ، ڤایبر.

 

هه‌واڵی گرنگ