لەبەر مەترسیەكانی بڵاوبوونەوەی كۆڕۆنا زانکۆی سلێمانی بڕیاریدا بەهیچ شێوەیەک دەرگای بەشە ناوخۆییەکانی نەکرێنەوە.
ئەمرۆ دوو شەممە سەرۆکی زانکۆی سلێمانی لەگەڵ سەرجەم سەرۆکی بەش و کۆلێژەکانی زانکۆی سلێمانی کۆبۆوە، لە كۆبونەوەكە تاووتوێی دۆخی ئێستای خوێندن و داواکاریەكانی خوێنکاران کرا.
هەر لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاردرا بەهیچ شێوەیەک دەرگای بەشە ناوخۆییەکان بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و جێبەجێکردنی ڕێنماییەکانەوە نەکرێنەوە.