زانكۆی سلێمانی: بەشەناوخۆییەكان ناكرێنەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانكۆی سلێمانی: بەشەناوخۆییەكان ناكرێنەوە

لەدوای ئەوەی لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا بەشێك لە قوتابیانی زانكۆی سێمانی گردبونەوەو داوای كردنەوەی بەشە ناوخۆیەكانیان كرد، بەڵام سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی ڕەتی كردەوە كە بەشەناوخۆیەكان بكرێتەوە.

سەرۆكایەتی زانكۆی سلێمانی بڵاویكردەوە: چەند رێنماییەك كە گشتاندنمان بۆ كردووەو ناردومانە بۆ سەرجەم كۆلێجەكانی زانكۆ كە چەند رێنماییەكی تێدایە هانی قوتابیان دەدات كە بەشداری تەواوی وانەكان بكەن و كاتی تاقیكردنەوەكانیشی تێدا دیاریكراوە كە ئەمە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ئەوەی قوتابیان لەكاتی خۆیدا بەشداربن لە وانەكان كە بەشێوەی ئەلیكترۆنی دەوترێنەوەو لەناو كڵاس روومەكان ئامادەبن.

وتیشی: بەپێی رێنماییەكانی وەزارەتی خوێندنی باڵا لە پێناو پاراستنی گیانی قوتابیان ب ەهیچ شێوەیەك ناتوانین بەشەناوخۆییەكان بكەینەوەو پێویستە مامۆستایان هاوكاربن و كار ئاسانی بۆ ئەو قوتابیانەی دەرەوەی شاربكەن كەبۆ خوێندنی وانە پڕاكتیكییەكان دێنەوە بۆ ناو كەمپەسەكان، هەوڵبدرێت وانەكان هەمووی بخوێنرێن و چڕ بكرێنەوە بۆ ئەوەی لە چەند رۆژێكی هەفتەدا بخوێنرێن كە قەرەباڵغی و بەریەككەوتن كەمتربێت لە تاقیگەكاندا، ئەمەش تەنها لەپێناو پاراستنی گیانی قوتابیان و مامۆستایاندایە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ