كەشناسیی: باران بارین دەستپێدەكاتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسیی: باران بارین دەستپێدەكاتەوە

كوردیو

کەشناسیی هەرێم پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئه‌مرۆ و سبه‌ینێی بڵاوکردەوە، به‌پێی پێشبینییه‌كانیش ئاسمانی زۆربەی ناوچەكانی هەرێم  نیمچە هەور  دەبێت.

بەپێی پێشبینییەکانی که‌شناسیی ، ئەمڕۆ لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 22 پلە دەبێت، لە سلێمانی 20 پله‌ و دهۆک 20 پله‌ و و کەرکوک 24 پلە دەبێت.

هاوكات سبەینێ دووشەممە، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 19 پلە دەبێت، لە سلێمانی 18 پلە، دهۆک 17 پله‌ و کەرکوکیش 24 پله‌ دەبێت.

كەشناسیی هەرێم ئەوە خستووەڕوو،" لە ئەنجامى درێژبوونەوەى کاریگەرى نزمە پاڵە پەستۆى دەریاى ناوەڕاست سبەى هەرێمى کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەرى باران بارین ، لە کاتەکانى نیوەڕۆ باران بارین دەست پێ دەکات سەرەتا ناوچەکانى سنوورى پارێزگاى دهۆک پاشان درێژدەبێتەوە بۆ سەر ناوچەکانى دیكە".

روونیشیكردووەتەووە،" پێشبینى باران بارین بۆ تەواوى ناوچەکەمان هەیە ، سنوورى پارێزگاى دهۆک و هەولێر بارانى زیاتر دەبێت لە ئێوارەى رۆژى دووشەممە باران بارین لەسەر ناوچە شاخاویەکان دەمێنێتەوە و نزم بوونەوەى پلەکانى گەرما بە نزیکەى 2 تا 3 پلەى سیلیزی".

دەشڵێت،"لە شەودا کاریگەرى ئەم باران بارینە کۆتاى دێت".

 

هه‌واڵی گرنگ