وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆوە كۆدەبێتەوە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

وەزارەتی تەندروستی لەبارەی قەدەغەی هاتووچۆوە كۆدەبێتەوە

كوردیو

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم روونكردنەوە لەبارەی قەدەغەی هاتوچۆوە دەدات و  رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ وەزارەتەکەیان لەسەر ئەو پرسە كۆدەبێتەوە. 

ئەمڕۆ دووشەممە 16-11-2020 ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی هەرێم، لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند،" لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزارەتی تەندروستیدا بڕیاری پێویست لەبارەی پێشنیازی بەشێک لە پارێزگارەكان دەدرێت سەبارەت بە رێکارەکانی روبەڕوبوونەوەی كۆرۆنا و راگەیاندنی قەدەغەی هاتوچۆ".

جێگەی باسە، لەماوەی رابردوودا عەلی تەتەر پارێزگاری دهۆک رایگەیاندبوو،" بەهۆی زۆری رێژەی توشبوون بە کۆرۆنا لە پارێزگاکەدا داوادەکات قەدەغەی هاتوچۆ بۆ ماوەیەکی دیاریکراو رابگەیەنرێت".

به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 89 هەزار و 600 کەس له‌ هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 55 هەزار و 282 کەس چاکبوونەتەوە و دوو هه‌زار و 843 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه‌ گیانیان لەدەستداوە.

 

هه‌واڵی گرنگ