زانكۆی سلێمانی لەبارەی كردنەوەی بەشەناوخۆییەكان بڕیاریدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

زانكۆی سلێمانی لەبارەی كردنەوەی بەشەناوخۆییەكان بڕیاریدا

كوردیو

زانكۆی سلێمانی لەبارەی كردنەوە بەشەناوخۆییەكانەوە راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت،" سەرەتای مانگی 12 بەشەناوخۆییەكان دەكرێنەوە".

ئەمرۆ سێشەممە 17-11-2020 لە راگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە، زانكۆی سلێمانی بڵاویكردووەتەوە،" زانكۆی سلێمانی بەپێی بەرنامەیەكی دانراو لە رێكەوتی4-10-2020 خوێندنی ئەلیكترۆنی دەست پێكرد، پاشان لە ڕێكەوتی 8-11-2020  خوێندنی ناو كەمپەسی  دەستپێكرد".

 ئاماژەی بەوەشداوە،" ئەمڕۆ سێشەممە ڕێكەوتی 17-11-2020 ئەنجومەنی زانكۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەی ئاساییدا بریاریدا لەگەڵ ڕەچاوكردنی ڕێكارە تەندروستیەكانی وەزارەتی تەندروستی لەناو بەشە ناوخۆییەكان بە چەند قۆناغێك بەشی ناوخۆیی بە زوترین كات بە ڕووی خوێندكارانی زانكۆی سلێمانیدا بكرێتەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو،"وەك قۆناغی یەكەم سەرەتای مانگی 12 بەشی ناوخۆیی دەكرێنەوە بەپێی پێویستی كۆلێجەكان".

 

هه‌واڵی گرنگ