كەشناسی پێشبینی دەكات ئەمڕۆ بەفر ببارێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی پێشبینی دەكات ئەمڕۆ بەفر ببارێت

 

 

كەشناسی هەرێم رایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی ئاسمان هەورو بارانبارین دەبێت لەسەرجەم پارێزگاكانی هەرێم لەگەڵ ئەگەری بەفربارین لەناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای هەولێرو دهۆك، سبەی شەممەش بارانبارین لە ناوچە جیاوازەكان بەردەوام دەبێت.

لەراگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستاندا هاتووە، بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی ئەمڕۆ هەینی و سبەینێ شەممە لە سەرجەم شارەكان ئاسمان لە نێوان نیمچە هەور بۆ هەوری تەواودا دەبێت، لە ناوچە شاخاوییەكان ئەگەری بەفر بارین هەیە، هاوكات لە زۆربەی شارەكان باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزم دەبنەوە.

 

 

هه‌واڵی گرنگ