وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی ڕایدهگهیهنێت، کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە ناحكومیهكان بەپێى ئەنجامەکانی ڕیزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان، بەڕێژەى (10 بۆ 20%) بۆ سەرجەم قۆناغەکانى خوێندنى ساڵى (2020-2021) کەمکردەوە.
ئەمڕۆ یهك شهممه 22 ی تشرینی دووهمی 2020 وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی ئاماژهی بهوه كردوه،بەسەرپەرشتى د. ئارام محهمهد قادر سەرۆکى ئەنجومەنى وەزارەت و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و ئامادەبونى بریکارى وەزارەت و سەرۆک زانکۆکان و ئەندامانی ئەنجومەنی وەزارەت، کۆبونەوەى تەواوکارى ژمارە (10)ى ئەنجومەنى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بە شێوەى ئۆنلاین بەڕێوەچو.
ههروهها ئاماژه بهوهش دراوه: "هەرێمى کوردستان بە بارودۆخێکى تایبەت گوزەر دەکات بە شێوەیەک پێویستە هەموان ڕەچاوى بارو گوزەرانى دارایى خەڵکى خۆمان بکەین و لە هەمان کاتیشدا بتوانین هەلى خوێندن بۆ هەموان دەستەبەر بکەین، لەو چوارچێوەیەشدا، بۆ ئەوەى روحیەتى کێبڕکێى زانستى لە دامەزراوە ئەکادیمیەکان بپارێزین و بە لەبەرچاوگرتنى باوردۆخى هاوڵاتیان بڕیارماندا بە کەمکردنەوەى کرێى خوێندن لە زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکان بۆ ساڵى خوێندنى (2020-2021) ئەویش بەپێى ئەنجامەکانى ڕێزبەندى نیشتیمانى زانکۆکانى کوردستان کە لەلایەن وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕاگەیەنراوە بەم شێوەى خوارەوە:
1- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى B، بەڕێژەى (10%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
2- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى C، بەڕێژەى (15%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
3- ئەو زانکۆیانەى دەکەونە گروپى D، بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندن کەمدەکرێتەوە.
4- سەرجەم پەیمانگە تایبەتەکان و کۆلێژە زانکۆییەکان بەڕێژەى (20%) کرێى خوێندنیان کەمدەکرێتەوە.