بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ڕایدەگەیەنێت،ڕووداوێكی هاتووچۆ وە لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل ڕوویدا و بەهۆیهوه هاووڵاتیەك برینداربوو، بۆ چارەسەركردنی ڕەوانەی نەخۆشخانە كرا .
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی دووهمی 2020 بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان له ڕاگهیهندراوێكدا كه وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوهڕایگهیاند، دوای نێوەڕۆی لە ڕووداوێكی هاتووچۆ لە نزیك نەخۆشخانەی لایڤ سێ ئۆتۆمبیل لە جۆرەكانی ( نیسان تیدا، توێتا هایلۆكس، هیۆندا) پێكیاندادا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی گەرمیان ئاماژهی بهوهش كردوه، لە ئەنجامی ڕووداوەكە كەسێك بریندار بوو و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار كرا و لێكۆڵینەوەش لە ڕووداوەكە دەستی پێكردووە.