لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە ڕووداوێكی هاتووچۆدا سێ كەس گیانیان لەدەستدا

 

 

لەسەر ڕێگەی (كەلار – خانەقین) بەهۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێلەوە سێ كەس گیانیان لەدەستداو دوو كەسی تریش برینداربوونە.

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی لەسەر ڕێگەی (كەلار – خانەقین) و لە نزیك گوندی (تۆپ عەسكەر) بەهۆی پێكدادانی سێ ئۆتۆمبێل لەجۆری (تویۆتا لاندكرۆزەرو دوو مانی بارهەڵگر) سێ كەس گیانی لەدەستدا و دوو كەسی تریش برینداربوون.

ڕاگەیاندنی هاتووچۆی گەرمیان رایگەیاندووە، دوای رووداوەكە تیمی هاتوچۆو فریاگوزاری گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكەو لێكۆڵینەوە لەڕووداوەكە دەستی پێكردووە، دووبریندارەكەش گواستراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژار لەكەلار.

 

هه‌واڵی گرنگ