زانكۆی پۆلی تەكنیكی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: چوار ڕۆژكرایە پشووی فەرمی و پشووەكە بەمەبەستی پاراستنی ناوەندەكانی خوێندن و فەراهەمكردنی كەشێكی ئارامە.
زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی بڵاویكردەوە:" لە پاش كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجومەنی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی، ھاوكات پاڵپشت بە بڕیاری لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی بڕیاردرا بە راگرتنی دەوامی فەرمی خوێندكارانی زانكۆی پۆلیتەكنیكی سلێمانی لە سەرجەم كۆلێج و پەیمانگاكان."
هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: پشووەكە لە رۆژی چوارشەممە ٩ی ئەم مانگە دەستپێدەكات تاوەكو رۆژی یەكشەممە ١٣ی مانگەش بەردەوام دەبێت.