له رانیه خۆپیشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌بڕین ده‌ستی پێكرده‌وه، سه‌ره‌ڕای بڵاوه‌پێكردنی هێزێكی زۆری ئه‌منی له شاره‌كه،هاوكات له زۆربه‌ی شاروشارۆچكه‌كان هێزێكی زۆری ئه‌منی به‌مه‌به‌ستی راگرتنی خۆپیشاندان و گردبوونه‌وه‌كان بڵاوه‌ی پێكراوه
هه‌روه‌ها هێزێکی زۆری پێشمەرگە و ئاسایش و پۆلیس له سه‌یدسادق بڵاوه‌ی پێكراوه بۆ ڕێگریكردن له خۆپێشاندان و چالاكوان و خۆپیشانده‌ران ده‌ستگیرده‌كه‌ن.
لەناو قەزای کفری هێزه ئه‌منیه‌كان بڵاوەی پێکراوە و هەموو شوێنێکیان تەنیوە ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردنی خۆپیشانده‌ران و پاراستنی باره‌گا حكومی و حزبییه‌كان،له چەمچەماڵ وكه‌لاریش لە ترسی خۆپیشاندان هێزێکی زۆری ئەمنی لە دەورووبەری بینای قائیمقامیەت و لقی ١٩ ی پارتی و ناو بازاڕ بڵاوەی پێکراوە.