له رانیه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان گردبوونه‌وه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به زه‌بری هێز بڵاوه‌یان پێكرا.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 12 ی كانونی یه‌كه‌می 2020 به گوێره‌ی ئه‌و زانیاریانه‌ی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه له قه‌زای رانیه ژماره‌یه‌ك هاوڵاتی به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی خۆپیشاندان گردبوونه‌وه و له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ڕێگرییان لێكراو به زه‌بری هێز بڵاوه‌یان پێكرا
جێگەی باسە لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری مامۆستایان و فەرمانبەران و هاوڵاتیان بۆ داواكردنی مافەڕەواكانیان ڕژانەسەر شەقام و لەلایەن هێزەئەمنیەكانەوە بەزەبری هێز هەوڵی بڵاوەپێكردنی خۆپیشاندەران كراوه‌و تائێستا 7 خۆپیشاندەرو دوو كارمەندی ئەمنی كوژراون و زیاتر لە 120 كەسی دیكەش برینداربوون.