كەشناسی هەرێم وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی هەرێم وادەی بەفربارینی ڕاگەیاند

 

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت: ئەمڕۆ شەپۆلی بارانبارین هەرێمی كوردستان دەگرێتەوەو لەناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.

بەرێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە: لە ئەنجامی كشانەوەی بەرزە پاڵەپەستۆی توركیا لە ئەمڕۆوە ناوچەكەمان دەكەوێتە ژێر كاریگەری درێژبوونەوەی نزمە پاڵەپەستۆكان و رۆژی سێ شەممە لە ئەنجامی یەكگرتنی هەردوو نزمە پاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست و دەریای سوور هەرێمی كوردستان دەكەوێتە ژێر شەپۆڵێكی باران بارین .

هەروەها ئەوەشی خستەڕوو: لەگەڵ هاتنی ئەم شەپۆڵە پێشبینی بەفر بارین هەیە لە ناوچە شاخاویە سنوریەكان و ئەو ناوچە شاخاویانەی بەرزیان لە سەرووی 2000 م زیاترە لە ئاستی رووی دەریا و ئاستی باران بارین مامناوەند دەبێت .

ئاماژەی بەوەشكرد: لە سەنتەری پارێزگاكانی هەولێر و دهۆك بە تایبەت سنووری ئەم دوو پارێزگایە باران بارین ئاست و رێژەی زیاتر دەبێت بە بەراوورد لە گەڵ ناوچەكانی تر و رۆژی چوارشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە بەردەوام چالاكتر دەبێت و لە كاتی بارانیش هەندێ جار هەورە تریشقەش دەبێت لەگەڵ نزم بوونەوەی پلەكانی گەرما بە نزیكەی (4-6) پلەی سیلیزی .لە ئێوارەی رۆژی چوارشەممە كاریگەری ئەم شەپۆڵە لاواز دەبێت و كۆتای دێت .

ئەوەشی خستەڕوو: ئەگەری هاتنی شەپۆڵێكی تر لە دوای كۆتای هاتنی ئەم شەپۆلە بۆ رۆژی هەینی و شەممەی داهاتوو هەیە و لە گۆرانكاری نوێ ئاگادارتان دەكەینەوە .

 

هه‌واڵی گرنگ