بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە ھۆشبەرەکان ڕایده‌گه‌یه‌نێت،زیاتر لە 600 ھەزار پارچە حەبی قەدەغەکراو و بێھۆشکەر ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا کە لەسەر رێگای گشتی بازنەیی کەرکوک فرێدرابوون.
ئه‌مرۆ یه‌ك شه‌ممه 13 ی كانونی یه‌كه‌می 2020 بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە ھۆشبەرەکان لە راگەیەنراوێکدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه رایگەیاند، بەشی ماددەھۆشبەرەکانی کەرکوک بە ھاوکاری بنکەی پۆلیسی رەحیماوا توانیان 60 ھەزار و 600 پارچە حەبی قەدەغەکراو و بێھۆشکەر لەناو چەند گونیەکدا کە لەسەر رێگای بازنەیی کەرکوک –ھەولێر فرێدرابوو دەستی بەسەردا بگرن.
بەرێوەبەرایەتی گشتی ماددە ھۆشبەرەکان باسی له‌وه‌ش كردوه، بەپێی ماددەی ٢٨ی ماددە بێھۆشکەرەکان رێکاری یاسایی بەرامبەر خاوەنەکانیان دەگیرێتەبەر کە ھەڵاتوون.
جێی ئاماژه‌یه کۆتایی مانگی رابردوو لە نێو کۆگایەکی دەرماندا له باکوری کەرکوک 14 ملیۆن و 600 ھەزار پارچە حەبی قەدەغەکراو ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا کە بە گەورەترین پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی دەرمانی قەدەغەکراو ھەژمار کرا لە پارێزگاکەدا.