كەشناسی: باران لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەبارێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

كەشناسی: باران لە تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەبارێت

كوردیو

كەشناسیی هەرێم دەستپێكردنی شەپۆلێكی باران بارین رادەگەیەنێت و دەشڵێت،ـ تەواوی ناوچەكانی هەرێم دەگرێتەوە".

ئەمڕۆ دووشەممە 14-12-2020 بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم رایگەیاند،"سبەی هەرێمی کوردستان دەکەوێتە ژێر کاریگەری یەکگرتنی هەردوو نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست دەریای سوور ،سبەی بە تایبەت لە کاتەکانی دوای نیوەڕۆ باران بارین چالاک دەبێت و تەواوی ناوچەکەمان دەکەوێتە ژێر کاریگەری ئەم شەپۆلە باران بارینە".

هاوكات بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی، سبەینێ سێشەممە ، لە هەولێر بەرزترین پلەی گەرما 15 پلە دەبێت، لە سلێمانی 13 پلە، دهۆک 12 پله‌ و کەرکوکیش 15 پله‌ دەبێت.

 

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ