بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئەوروپی بۆ دەرمان رایدەگەیەنێت لەمڕۆ بەدواوە بازاڕەکانی ئەوروپا دەتوانن ڤاکسینەکە بکڕن و بەکاری بهێنن.
ئیمیر کوک بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی ئەوروپی بۆ دەرمان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا کە لەرێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەچوو رایگەیاند، "خۆشحاڵم رایبگەیەنم، ئەمڕۆ لیژنەی زانستی ئاژانسی ئەوروپی بۆ دەرمان رەزامەندی لەسەر بەکارهێنانی ڤاکسینەکەی فایزەر-بایۆنتیک دەربڕیوە"، لەمڕۆ بەدواوە بازاڕەکانی ئەوروپا دەتوانن ڤاکسینەکە بکڕن و بەکاری بهێنن.
پێشتر، ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکی لە سەرەتای ئەم مانگەدا رایگەیاند، ئەنجامی توێژینەوەکان سەلماندوویانە کە ڤاکسینەکەی فایزەر - بایۆنتیک مەرجەکانی سەلامەتی و سەرکەوتنی تێدایە ،هاوکات، ئیدارەکە گڵۆپی سەوزی بۆ بەکارهێنانی ڤاکسینەکە هەڵکرد، بەڵام رۆژی هەینی پاش ئەوەی چەند حاڵەتێکی توشبوون بە هەستیاری تۆمارکران، دەستی بە لێکۆڵینەوەکانی کرد.
ئەمە لە کاتێکدایە، پەرەپێدەرانی ڤاکسینەکە پێشبینیدەکەن لە زستانی داهاتوودا ژیان بگەڕێتەوە بۆ باری ئاسایی پێش سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا.