لە زانكۆیەكی عێراق بروانامەی ماستەر بە قوتابیەكی مردوو دەبەخشرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

لە زانكۆیەكی عێراق بروانامەی ماستەر بە قوتابیەكی مردوو دەبەخشرێت

لە زانکۆی مووسڵ بڕوانامەی ماستەر بە کچە قوتابییەک دەبەخشرێت، کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە نەیتوانی گفتوگۆی ماستەرنامەکەی بکات و گیانی لەدەستدا.

لە کۆلێژی پزیشکیی ددان لە زانکۆی مووسڵ ئەمڕۆ پێنجشەممە 24-12-2020 گفتوگۆی ماستەرنامەی هەیفا عەبدولغەنی، قوتابیی ماستەر لە کۆلێژەکە، بەرێوەچوو.

گفتوگۆکە بەبێ ئامادەبوونی هەیفا عەبدولغەنی ساز کرا، کە لە دوا ساتەکانی تەواوکردنی ماستەرنامەکەی، بە هۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، گیانی لەدەستدا.

شایەنی باسە لە کۆتاییدا، لێژنەی سەرپەرشتیار بڕوانامەی ماستەری بەو کچە قوتابییە بەخشی.

 

 

 

هه‌واڵی گرنگ