له‌باره‌ی ڤاکسینی کۆرۆنا، یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان فه‌توایه‌كى بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌باره‌ی ڤاکسینی کۆرۆنا، یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان فه‌توایه‌كى بڵاوكرده‌وه‌

یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان رایدەگەیەنێت کە پەسەندکردنی ڤاکسینی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لەلایەن پزیشکانەوە لە رووی ئاینییشەوە قبوڵکراو دەبێت.

لەمبارەیەوە پرۆفیسۆر دكتۆر عەلی قەرەداغی ئەمینداری گشتیی یەکێتی جیهانیی زانایانی موسڵمان، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە لەسەر پرسی پێکوتەی COVID-19، پێویستە متمانە بە پزیشکان بکرێت.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشكردووە: "ئەگەر جیھانی پزیشکی، بڕیار لەسەر ئەوە بدەن کە ئەو پێکوتەیە بۆ کۆمەڵێک خەڵک و کەسی دیاریکراو پێویستە، ئەوا لە رووی رێگری لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە و پاراستنی تەندروستی، لە رووی ئاینییەوەش قبوڵکراوە".

ئەوەشی خستۆتەروو کە فەتواکەیان پەیوەست دەبێ بە پەسەندکردنی پێکوتەکە لەلایەن کەسانی شارەزا و سەڵماندنی کاریگەر و سوودی ئەو ڤاکسینە.

 

هه‌واڵی گرنگ