كوردیو
هاتوچۆی راپەڕین شۆفێران لە داخستنی شەقامێك ئاگادار دەكاتەوە و راشیدەگەیەنێت،"هەركەسێ سەرپێچی بكات سزا دەدرێت".
لە ئاگادارینامەیەكدا كە وێنەیەكی دەست (كوردیو) كەوتووە،بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ڕاپەڕین بڵاویكردووەتەوە،" شۆفێرانی مینی پاس ئاگاداردەکەینەوە کە لە بەرواری 5-1-2021 بەدواوە چوونە شەقامی عەلوەی کۆن بۆ بەردەم مزگەوتی گەورەی ڕانیە وە بۆشەقامی دۆلارەکە لەکاتژمێر 3ی دوای نیوەڕۆ تا کاتژمێر 7ـی ئێوارە بەهەموو شێوەیەک قەدەغەیە".
ئاماژەی بەوەشداوە،"رێكارەكە بەمەبەستی کەمکردنەوەی قەرەباڵغی و لۆدی سەرئەم شەقامەیە ، بەپێچەوانەوە سەرپێچیکار لێپرسینەوەی یاسایی لەگەڵدەکرێت ".