عێراق..دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 1 ی توێژێك ڕاگه‌یاندرا
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

عێراق..دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی 1 ی توێژێك ڕاگه‌یاندرا

بانكی ڕافیده‌ین و ڕه‌شید ڕایده‌گه‌یه‌نن، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ مووچەی مووچەی مانگی 1ی ساڵی 2021 خانەنشینان و چاودێری كۆمەڵایەتی و خاوەن پێداویستییە تایبەتەكان دابەشدەكرێت.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 5 ی كانونی یه‌كه‌می 2020 بانكی ڕافیدەینی عێراق له‌ ڕاگەیەنراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردیو كه‌وتوه‌ ڕایگه‌یاندوه‌،دابەشكردنی مووچەی مانگی كانوونی دووەمی 2021ی خانەنشینان ده‌ستیپێكردوه‌ و خانەنشینان دەتوانن سەردانی لقی بانكەكانیان بكەن لە هەر شوێنێك بن بۆ وەرگرتنی مووچەكانیان.

هه‌روه‌ها لای خۆیه‌وه‌ وەزارەتی كار و كاروباری كۆمەڵایەتی عیراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگه‌یاندوه‌، ئەمڕۆ و سبەینێ‌ مووچەی سوودمەندانی تۆڕی پاراستنی كۆمەلایەتی دابەش دەكرێت.

ئەوه‌ش لەكاتێكدایە، كە هەفتەی ڕابردوو سەرۆك وەزیرانی عیراق لە وتارێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دەستیان بە چاكسازی كردووە و پاكێجی سپی-یان پێشكەش بە پەڕلەمان كردووە و مووچەی فەرمانبەرانیش گرنتی كراوە و هیچ مەترسییەكی لەسەر نییە.

 

هه‌واڵی گرنگ