هاتوچۆی هەرێم ئاماری روداوەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

هاتوچۆی هەرێم ئاماری روداوەکانی ساڵی ڕابردووی بڵاوكرده‌وه‌

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێم ڕایده‌گه‌یه‌نێت، ساڵی 2020 لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان ملیۆنێک و 386 هەزار و 214 سەرپێچی تۆمارکراون.

ئه‌مرۆ سێ شه‌ممه‌ 12 ی كانونی دووه‌می 2021 بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان ئاماری روداوەکانی ساڵی 2020 بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ساڵی 2020 لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان ملیۆنێک و 386 هەزار و 214 سەرپێچی تۆمارکراون و 2 هەزارو 897 روداویش رویانداوە، لەو ژمارەیەش 432 کەس گیانیان لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی هاتوچۆی هەرێمئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه‌، ساڵی رابردو بەبەراورد بەساڵی 2019 روداوەکانی هاتوچۆ و قوربانییەکان زیادیانکردوە، بەجۆرێک لەو ماوەیەدا 2 هەزار 897 روداوی رویانداوە، لەئەنجامدا 4 هەزار و 772 کەس برینداربون.

هاتوچۆی هه‌رێم باسی له‌وه‌ش كرد، زۆربه‌ی ئه‌و سەرپێچییانه‌ی تۆمارکراون بەهۆی تیژڕەویی، بەکارهێنانی مۆبایل لەکاتی شۆفێریدا و وەستان لە شوێنی قەدەغەدا بوە، بەوهۆیەش 432 کەس گیانیان لەدەستداوە.

جێی ئاماژه‌یه‌ ساڵی 2019 بەهۆی روداوەکانی هاتوچۆ لەهەرێمی کوردستان 575 کەس گیانیان لەدەستداوە و 6 هەزار و 791 کەسیش برینداربون.

 

هه‌واڵی گرنگ