دوای دابران بۆ ماوەی نزیکەی پێنج مانگ لە وتاردان و مینبەر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆرناوە مامۆستا انوەر محمد خۆشناو هەینی داهاتوو وتاری هەینی پێشكەش دەكات.
لەمبارەیەوە مامۆستا انوەر محمد خۆشناو لەلاپەرەی خۆی لەتۆری كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژەی بەوە كردووە كە دوای دابران بۆ ماوەی نزیکەی پێنج مانگ لە وتاردان و مینبەر بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆرناوە هەینی داهاتوو 15-1-2021 وتاری هەینی پێشكەش دەكات.
كەسایەتی و بانگخوازو مامۆستای ئایینی شاری هەولێر مامۆستا ئەنوەر محمد خۆشناو وتارخوێنی مزگەوتی جەعفەر قادر بەگ لە مانگی 8ی رابردووەوە بەهۆی تووشبوونی بە ڤایرۆسی كۆرۆنا باری تەندروستی تێكدەچێت و دەگوازرێتەوە بۆ نەخۆشخانەوەو لەئێستاشدا و دوای تێپەربوونی پێنج مانگ بەسەر تووشبوونی بەم ڤایرۆسە دەگەرێتەوە سەر مینبەر.