له‌ چین ئاماری كۆرۆنا به‌رزبوویه‌وه‌
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

له‌ چین ئاماری كۆرۆنا به‌رزبوویه‌وه‌

 

لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین، ئاماری 24 كاتژمێری رابردوی توشبووان به‌ ڤایرۆسی كۆرۆنای له‌ ولاته‌كه‌ی بڵاوكرده‌وه‌، كه‌ ژماره‌كه‌ی له‌ هه‌ڵكشاندایه‌ و حكومه‌تیش رێوشوێنی توند ده‌گرێته‌به‌ر و چه‌ند ناوچه‌یه‌ك كه‌ره‌نته‌ین ده‌كات.


له‌ راگه‌یندراوێكدا لیژنەی نیشتمانی تەندروستی چین بڵاویكردەوە، لە ماوه‌ی ٢٤ كاتژمێری ڕابردوودا، ١١٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراوە، كە ئەوەش بەرزترین ژمارەیە لە ماوەی ٥ مانگدا لەو وڵاتە تۆمار كرابێت .
لەلایەكی تریشەوە میدیاكانی چین ئاشكراینكردووه‌، چین دووبارە رێوشوینەكانی تەندروستی لە هەرێمی هوبی بەهۆی بڵاوبونەوەی كۆرۆنا توند كردۆتەوە و كەرەنتینەی راگەیاندووە و لە ئێستاشدا دەستی كردووە بە گواستنەوەی توشبوانی كۆرۆنا بۆ ئەو ناوچانەی لەژێر كۆنتڕۆڵی پزیشكیدان.
بە پێی هەواڵی میدیاكانی چین، زیاتر لە ٢٠ هەزار كەس لە ١٢ گوندی دەوروبەری هەرێمی هوبی كەرەنتین كراون و له‌ ئێستادا لەژێر چاودێری وردی پزیشكیدان .

 

هه‌واڵی گرنگ