ڕۆژنامەنوسێك: سیاسەتی حكومەت مووچەخۆران و هاوڵاتیانی بێدەنگ كردووە
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ڕۆژنامەنوسێك: سیاسەتی حكومەت مووچەخۆران و هاوڵاتیانی بێدەنگ كردووە


نوسەرو ڕۆژنامەنوسَك لەشاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: سیاسەتی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان مووچەخۆران و هاوڵاتیانی بێدەنگ كردوەو خۆپیشاندان دەكرێت ژمارەی كارمەندانی دەزگا ڕاگەیەندنەكان زیاترە لەخۆپیشاندەران.

بێستون محەمەد، نوسەرو ڕۆژنامەنوس لەشاری سلێمانی بە كوردیوی ڕاگەیاند: ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان 45 ڕۆژجارێك مووچە بەلێبڕینەوە دابەش دەكات و ڕۆژ لە دوای ڕۆژیش قەیرانی نوێ لەهەرێم سەرهەڵدەدات، بارودۆخی هاوڵاتیان بەگشتی و مووچەخۆران بەتایبەت بەرەو خراپی دەڕوات.

ئەو ڕۆژنامەنوسە ووتیشی: سەرەڕایی ئەو هەموو قەیران و بارگرانیەی بەسەر هاوڵاتیاندا دەهێندرێت، سیاسەتی حكومەت هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی گەیاندۆتە دۆخێك كە هیوایان بە خۆپیشاندان و گردبوونەوەش نەماوەو حوكومەت باش هاوڵاتیان و مووچەخۆرانی بێ دەنگ كردووە.

بێستون محەمەد دەشڵێت: بۆ نمونە، سێ ڕۆژە بانگەواز بۆ خۆپیشاندانی خانمانی ناڕازی سلێمانی دەكرێت، بەڵام ژمارەی كارمەندانی دەزگا ڕاگەیەندنەكان زیاتر بوون لەخۆپیشاندەران.

 

هه‌واڵی گرنگ