وەزارەتی تەندروستیی ئاماری نوێی تایبه‌ت به ڤایرۆسی كۆرۆنا بڵاوكرده‌وه و رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 158 کەس لە هەرێمی کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
ئه‌مرۆ چوارشەممە 13-1-2021 وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست (كوردی‌و) كه‌وتووه بڵاویكردووه‌ته‌وه " له‌ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا سێ هه‌زار و 71 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئه‌نجامدراوه، ده‌ره‌نجام 158 کەسی دیكه تووشی کۆرۆنا بوون و یەك کەسیش گیانی لەدەستداوە ، هەروەها 978 کەسیش چاکبوونەتەوە".
به‌پێی دوایین ئاماری وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی ،تا ئێستا 104 هەزار و 774 کەس له هه‌رێمی كوردستان تووشی كۆرۆنا بوون، لەو ژمارەیەش 82 هەزار و 901 کەس چاکبوونەتەوە و سێ هه‌زار و 427 کەسیش به‌هۆی ڤایرۆسه‌كه‌وه گیانیان لەدەستداوە.