له میانی گۆڕانكارییه‌كانی كابینه‌ی سه‌رۆكوه‌زیرانی كه‌ندا جه‌ستن ترودۆ، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی تۆرۆنتۆ، عومه‌ر ئالغهابرا كرایە وه‌زیری گواستنه‌وەو بەمەش دەبێتە سێەم وەزیری موسڵمان لەم كابینەی حكومەتی ئەو وڵاتە.
لەمبارەیەوە نووسینگه‌ی سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیرانی كه‌نه‌دا رایگه‌یاند كه وه‌زیری زانست و پیشه‌سازی، ناڤدیپ باینس داوای كردووه خانه‌نیشین بكرێت و ده‌ستی له پۆسته‌كه‌ی كێشاوه‌ته‌وه‌و له ئێستادا وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كه‌ندا، فرانچیۆیس-فلیپی چامپاگنی خراوه‌ته جێی باینس و وه‌زیری گواستنه‌وه، مارك گارنیو ده‌كرێته وه‌زیری ده‌ره‌وه.
له راگه‌یا‌ندراوه‌كه‌دا ئاماژە بەوەكراوە كه، په‌رله‌مانتاری بازنه‌ی تۆرۆنتۆ، عومه‌ر ئالغهابرا ده‌كرێته وه‌زیری گواستنه‌وه.
شایەنی باسە عومه‌ر ئالغهابرا كه به ره‌چه‌ڵه‌ك سۆماڵییه و له سعوودیه له‌دایك بووه، به‌دوای وه‌زیری گه‌شه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی و منداڵان، ئه‌حمه‌د حسێن و وه‌زیری كاروباری ژنان، مریه‌م مۆنسێف ده‌بێته سێیه‌مین وه‌زیری موسڵمان له‌و كابینه‌یه‌ی حكوومه‌تی كه‌نه‌دا.