رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در هۆشداریدا له دواخستنی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كه بڕیاره له شه‌شی مانگی حوزه‌یرانی داهاتو ئه‌نجامبدرێت و ده‌ڵێت : پێویسته گه‌نده‌ڵكاران بدرێنه دادگا.
لەمبارەیەوە موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در ڕایگه‌یاندوه: لێره‌وله‌وێ داوای دواخستن یان هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خته ده‌كرێت ، ئێمه‌ش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هۆشداری ده‌ده‌ین له‌م هه‌نگاوه، هیواخوازین هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه كاربكه‌ن بۆ سه‌رخستنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و داوا له هاوڵاتیانیش ده‌كه‌م په‌له‌بكه‌ن له تازه‌كردنه‌وه‌ی تۆماری ده‌نگدانیان.
ناوبراو وتویەتیشی: پێویسته سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌له بكات له لێپێچینه‌وه له گه‌نده‌ڵكاران و هه‌موویان بداته دادگا و ڕای گشتیشی لێ ئاگاداربكاته‌وه و ئێمه‌ش پاڵپشتی له‌و هه‌نگاوه ده‌كه‌ین.