كۆبوونەوەی لیژنەی باڵای بەرەنگاربوونەوەی کۆرۆنا لە ھەرێمی کوردستان بە سەربەرپشتی وەزیری ناوخۆ و بە ئامادەبوونی وەزیرە تایبەتمەندەكان و پارێزگارەكانی هەرچوار پارێزگاكەی هەرێم دەستیپێكرد.
دواى نیوه‌ڕۆى ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 13/1/2021، كۆبوونه‌وه‌ى لێژنه‌ى باڵاى ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى كۆرۆنا ده‌ستى پێكرد، كە تیایدا هەریەكە لە گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێم و وەزیری تەندروستی و وەزیری خوێندنی باڵا و توێژنەوەی زانستیی و وەزیری پەروەردە و ھەریەک لە پارێزگاکانی ھەولێر بە وەکالەت، پارێزگاری سلێمانی و پارێزگای دھۆک و پارێزگای ھەڵەبجە ئامادەی كۆبوونەوەكەن.
وابڕیارە له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى ڕاپۆرتێك له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان و كۆرۆنا بخا‌ته‌ڕوو، پاشان بڕیار له‌باره‌ى كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى قوتابخانه‌كان بدرێت.
بەوێرەی داتاکانی وەزارەتی تەندروستی ھەرێمی کوردستان کۆی تووشبووانی كۆڕۆنا لە ھەرێمی کوردستان گەیشتۆتە ١٠٤ ھەزار و ٧٧٤ کەس و لەو ژمارەیەش سێ ھەزار و ٤٢٧ کەس گیانییان لەدەستداوە.