وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت، له‌چه‌ند رۆژی داهاتودا دوو تاقیگه‌ی تایبه‌ت بۆ ناسینه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا ته‌رخانده‌كه‌ن، له‌رێگه‌ی ئه‌و تاقیگانه‌وه گۆڕانكاریه بۆماوه‌یی و جیناته‌كان ده‌ناسرێنه‌وه.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه 13 ی كانونی دووه‌می 2021 سه‌یف به‌در وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق رایگه‌یاند:" له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی دو تاقیگه‌ی ته‌ندروستی ده‌كه‌نه‌وه، كه سه‌ر به تاقیگه‌ی ته‌ندروستی فیدراڵی ده‌بن و له‌چوارچێوه‌ی تاقیگه‌كانی فێركاری سه‌ر به فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی شاری پزیشكی له به‌غدا ده‌بن، به‌مه‌به‌ستی ناسینه‌وه‌ی گۆڕانكاریه بۆماوه‌یی و جیناته‌كانی ڤایرۆسی نوێی كۆرۆنا ئه‌وه‌ش به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانی ده‌بێت".
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی عێراق بۆ ئاژانسى هه‌واڵى عێراقى(اه‌ع) باسی له‌وه‌ش كرد ،"به مۆدێرنكردنی تاقیگه‌كان له به‌غدا و پارێزگاكان په‌یڕه‌و ده‌كرێت، بۆ دۆزینه‌وه‌ی ڤایرۆسه نوێیه‌كه‌ی كۆرۆنا، له‌رێگه‌ی تاقیگه‌كانه‌وه ده‌توانرێت گۆڕانكاریه‌كانی بۆماوه‌یی و جیناته‌كان بناسرێنه‌وه".
سه‌یف به‌در ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو " پرۆتۆكۆلی چاره‌سه‌ریی بۆ كۆرۆنا و ڤایرۆسه گۆڕاوه‌كه‌ش یه‌ك چاره‌سه‌ره، به‌ڵام تاكه هه‌نگاو بۆ به‌رگریگرتن له بڵاوبونه‌وه‌ی هه‌ردو جۆره‌كه ته‌نها خۆپارێزیه،هه‌روه‌ها تاوه‌كو ئێستا ڤایرۆسه نوێه‌كه له عێراقدا تۆمار نه‌كراوه ".