بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕایدهگهیهنێت، ساڵی ڕابردوو 11 هەزار و 771 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لەدایك بوون.
ئهمرۆ چوار شهممه 13 ی كانونی دووهمی 2021 بەپێی ئامارەکەى تەندروستیی سلێمانی کە وێنهیهكی دهست كوردیو كهوتوه ئاماژه بهوه كراوه،لهماوهی ساڵی ڕابردوودا 11 هەزار و 771 منداڵ لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری سلێمانی لەدایك بوون،کە پێنج هەزار و 929 دانەیان کوڕ بوون و پێنج هەزار و 842 دانەشیان كچ بوون.
تەندروستیی سلێمانی باسی لهوهش كردوه، ئەو منداڵانەی لەدایكبوون حەوت هەزار و 211 منداڵ بەشێوەی سروشتی و چوار هەزار و 424 منداڵ لەڕێگەی نەشتەرگەری لەدایكبوون، هەروەها 136 منداڵ بە مردوویی لەدایكبوون.
له ئامارهكاندا ئاماژه بهوهش كراوه ، "216 حاڵەتی لەدایكبوونی دووانە و 16 حاڵەتی لەدایك بوونی سیانە و دوو حاڵەتی لەدایكبوونی چوارینە تۆماركراوە."
بەرێوبەرایەتی گشتیی تەندروستیی سلێمانی ڕاشی گهیاندووه، لەماوەی ساڵی ڕابردوو 16 هەزار و 196 نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەی منداڵبوونیان كردووە و 28 هەزار و 784 نەخۆش سەردانی بەشی ڕاوێژكاری ئەو نەخۆشخانەیان كردووە، 147 هەزار و 649 پشكنینی جۆراوجۆر ئەنجام دراوە و نۆ هەزار و 645 سۆنەر و 385 نەشتەگەری بەنازوور كراوە.
ههروهها ئهوهشی خستۆتهڕوو، لەماوهی ساڵی ڕابردوودا لە نەخۆشخانەی مناڵبوونی فریاكەوتنی فێركاری پێنج هەزار و 994 نەشتەگەری جۆراوجۆر ئەنجام دراوە كە سێ هەزار و 297 نەشتەگەری سەرووگەورە و هەزار و 734 نەشتەگەری گەورە و 963 نەشتەرگەری مام ناوەند و بچووك بووە و هەروەها هەزار و 54 منداڵ لەبەشی خودەج داخڵ بوون و هەزار و 40 حاڵەتی لەبارچوونی منداڵ تۆماركراوە.