"یاسا زۆر بە خێرایی بەسەر هەژاراندا جێبەجێ دەكرێت"
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

"یاسا زۆر بە خێرایی بەسەر هەژاراندا جێبەجێ دەكرێت"

 ئەندامێكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت یاسا زۆر بە خێرایی بەسەر هەژاراندا جێبەجێ دەكرێت و بەهەمو شێوەیەك رەتیدەكەنەوە زیادكردنی داهات لەسەر حسابی هاووڵاتیان بێت.

لەمبارەیەوە محەمەد شیاع سودانی  ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی تەلەفزیۆنیدا رایگەیاندووە: ناكرێت چاكسازی ئابوریی تەنها لە رێگەی بەرزكردنەوەی دۆلارەوە بێت و زیادكردنی داهات لەسەر حسابی هاووڵاتیان بێت.

ئاماژەی بەوەش كردووە: چەندین جار داوامانكردوە كە دانەوەی قەرزی گرێبەستەكان دوابخرێت یاخود بەشێكی ببڕدرێت، خراپترین مەلەف لەدوای 2003ەوە نەگەڕانەوەی پارە دزەپێكراوەكانە.

ئەوەشی وتوە: ئەوەی رێوشوێنەكانی حكومەت كاریان دەكاتە سەر خەڵكە ئاساییەكە و ئەوانەن داهاتیان سنوردارە، یاسا زۆر خێرا بەسەر هەژاراندا جێبەجێ دەكرێت، لەكاتێكدا زۆر بە ئاسانی قەرزی سەر كۆمپانیاكانی مۆبایل دەكرێت بە قیست.

ناوبراو وتویەتیشی: ئەوەی پرۆژە یاسای بودجەی داناوە ئاگاداری بارودۆخی هاووڵاتیان نییە، بەئامانجگرتنی موچە هەڵەیەكی گەورەیە و هەموان رێكن لەسەر ئەوەی هەر لێبڕینێك رەتبكەنەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ