پەرلەمانی كوردستان سكاڵای یاسایی لەسەر دوو كەس تۆمار كرد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

پەرلەمانی كوردستان سكاڵای یاسایی لەسەر دوو كەس تۆمار كرد

بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: دوای بڵاوكردنەوەی گرتەیەكی ڤیدیۆیی كە تێیدا دوو كەس سوكایەتی بە پەرلەمانی كوردستان دەكەن، ئەمڕۆ بەشی یاسایی پەرلەمان سكاڵای لەسەر ئەم دوو كەسە تۆماركرد.

لە ڕاگەیەنراوێكدا سامان ئەحمەد بەکر بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمانی كوردستان ڕایگەیاند: ئەمڕۆ بەشی یاسایی دیوانی پەرلەمانی کوردستان، سکاڵای یاسایییان لەسەر (هەڵگورد قەهار و شیرین محمد) تۆمارکرد.

لەبارەی هۆكاری سكاڵاكەوە ئاماژەی بۆ  ئەوە كردووە: ماوەیەک لەمەوبەر لە پەیجی خۆیان ڤیدیۆییەکیان بڵاوکردبووەوە و تیایدا سوکایەتیان بەپەرلەمان کردبوو.

بەرێوەبەری راگەیاندنی پەرلەمان هۆشداری دەدات و دەڵێ: لێرەوە بەهەموولایەکی رادەگەیەنین هەرسوکایەتی و بێ ڕێزیەک بەرامبەر پەرلەمان بکرێت، رێکارە یاساییەکان دەگرینە بەر و بێڕێزکاران رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە.

 

هه‌واڵی گرنگ