ئەمریكا بەم ڕێگەیە پەیامێكی بۆ عێراق نارد
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

ئەمریكا بەم ڕێگەیە پەیامێكی بۆ عێراق نارد

 

 

ئەمریكا لەڕێگەی سزادانی دوو گەورە بەرپرسی حەشدی شەعبی، پەیام ئاڕاستەی بەرپرسانی عێراق دەكات.

هەفتەی رابردوو ئەمریكا سزای دوو گەورە بەرپرسی حەشدی شەعبیدا، لەم ڕێگەیەشەوە دوو پەیامی ئاڕاستەی بەرپرسانی عێراقی كرد.

بەپێی زانیارییەكانی رۆژنامەی عەرەب كە لەشاری لەندەن دەردەچێت، لە راپۆرتێكدا ئەمڕۆ ئەوەی خستۆتەڕوو، كە جەختكردنەوەی ئیدارەی ئەمریكا بۆ سزادانی سەرۆكی حەشدی شەعبی و سوپاسالاری حەشد پەیامی بەهێزن بۆ بەرپرسانی عێراق كە واشنتۆن مل بۆ ئەمری واقیعی حەشد كەچ ناكات وەك دامەزراوەیەكی فەرمی لەعێراق. 

رۆژنامەكە ئەوەشی خستۆتەڕوو، كە ئەگەرچی هەنگاوەكەی واشنتۆن جێگەی رەزامەندی و خۆشحاڵی هێزە دژە میلیشیاكانە، بەڵام لەعێراق هێزێكی سیاسی گەورە پێویستە تا كەڵك لەو بڕیارانە وەرگرێت بۆ گێڕانەوەی شكۆی دەوڵەت. 

 

هه‌واڵی گرنگ