سبەینێ‌ بڕیاری كۆتایی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەدرێت
كوردی عربي كرمانجى English

هه‌واڵ وه‌رزش وتــار دیدار و چاوپێكه‌وتن فۆتۆگه‌له‌ری ڤیدیۆگه‌له‌ری ده‌رباره‌ی ئێمه‌
x

سبەینێ‌ بڕیاری كۆتایی بۆ پرۆسەی هەڵبژاردنەكان دەدرێت

 

 

ئەندامێكی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە سەرۆك وەزیرانی عێراق لەگەڵ لایەنەكاندا كۆدەبێتەوەو تێیدا وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دیاریدەكرێت. 

(عالیە نوسەیف) ئەندامی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمانی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، سبەینێ شەممە (موستەفا كازمی) سەرۆك وەزیرانی عێراق كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنەكاندا ئەنجامدەدات و لە كۆبوونەوەكەدا بڕیار لەسەر وادەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكان دەدرێت. 

ماوەی چەند ڕۆژێكە مشتومڕی دواخستنی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی عێراق كە بڕیارە لە شەشی حوزەیرانی داهاتوو ئەنجامبدرێت گەرمە، بەڵام لێدوانەكان لەو بارەیەوە جیاوازن و تاوەكو ئێستا بە فەرمی بڕیار لەوبارەیەوە نەدراوە. 

چوار سەرۆكایەتییەكەی عێراق كۆبوونەوەو پشتیوانی خۆیان دووپاتكردەوە بۆ ئامادەكارییەكانی كۆمسیۆن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن، دەركردنی یاسای دادگای فیدراڵی و خۆهەڵوەشاندنەوەی پەرلەمانیش بە دوو هەنگاوی پێویست دادەنێن بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردن. 

ئەمڕۆ رۆژنامەی شەرقولئەوسەت لە راپۆرتێكیدا باسی لەوەكردووە لە كۆبوونەوەی چوار سەرۆكایەتییەكە، سەرۆكی دەسەڵاتی دادوەری عێراق، (فایەق زەیدان) داوای كردووە وادەیەكی واقیعی بۆ هەڵبژاردنەكان دیاری بكرێت لەكاتێكدا سەرۆكی حكومەت كازمی، (6) ی حوزەیرانی داهاتووی دیاری كردووە. 

 

هه‌واڵی گرنگ