ئەمڕۆ یەکشەمە 2021.1.17، ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، کۆبووە و کۆبوونەوە، لە دەرئەنجامی كۆبونەوەكەشدا چەند بڕیارێكدرا، بڕیاردرا دوو لێژنە بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و ئەندامیەتی هەریەكە لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و تەندروستی هەولێر و پەروەردەی هەولێر پێکبهێنرێت، بۆ چوونە ناو ناوەندەکانی خوێندن و چاودێریکردنی قوتابیان و خوێندکاران بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان.
هاوكات پێکهێنانی لێژنە بۆ سەردانیکردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتیە حکومیەکانی سنووری پارێزگای هەولێر و چاودێریکردنی فهرمانبهرانیان لەکاتی دەوام بۆ پابەندبوونیان لە بەکارهێنانی (دەمامک) و جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەکان، داواشكرا، هەموو ئەو شوێنانەی کە کراوەن، وەك (مۆڵ، مارکێت، شوێنە بازرگانییەکان، بازار، چێشتخانه)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەکان و ڕێکارەکانی خۆپارێزی جێبەجێبکەن.